بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کتێبی تایبەتی شێخەکانی نەقشبەندی " مازی بن و حەوزوو شێخی " بەرهەمی سەعد مەلا حامد ئیدراکی ژیواری ، لێکۆڵەری مەریوانی و خوێندکاری کارناسی باڵای مێژووی زانستی زانکۆی تاران، لەلایەن بڵاوگەی ئیحسانەوە بڵاو کرایەوە و خرایە بەردەستی کۆمەڵگای زانستی و فەرهەنگیەوە.
ئەو کتێبە ژیاننامە و خزمەتەکانی چوار شێخی بەناوبانگی تەریقەتی نەقشبەندی لە گوندی مازیبن سەر بە شاری سەوڵاوایە و گۆشەیەکی کورتی باس نەکراو لە میراتی عیرفانی و فەرهەنگی ناوچەکە بۆ یەکەم جار بە ڕوانینێکی زانستی و بەڵگەیی دەگێڕێتەوە.
پێشتریش کتێبی " ژیاننامەی عەلامە مەلا ئەبووبەکر موسەنیف چوری لە هەمان نووسەرەوە بڵاو کرایەوە و لەلایەن لێکۆڵەرانەوە پێشوازی لێکرا.
سەعد ئەدراکی کوڕی مامۆستا مەلا حامد ئەدراکی ژیواری ناسراو بە "بەحری" نووسەرێکی گەنجی هەورامیە کە ماستەری هەیە لە زانستی مێژووی ئیسلامدا.
Your Comment